پێکهێنانی هاوپه‌یمانیی نه‌سر و سائروون مومکین نییە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شرۆڤه‌کارێکی سیاسیی عێراقی پێکهاتنی هاوپه‌یمانیی نێوان سائروون و نه‌سر له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو به‌ دوور ده‌زانێت و ده‌ڵێت: داکۆکیی نه‌سر له‌ سه‌ر به‌ربژێربوونی عه‌بادی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ سائروونی نامومکین کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د ئه‌بیه‌ز له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"دا وتی: هاوپه‌یمانیی نێوان سائروون سه‌ر به‌ ڕه‌وتی سه‌در و نه‌سر به‌ ڕێبه‌رایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ هۆی داکۆکیی موقته‌دا سه‌در بۆ به‌ربژێربوونی عه‌بادی بۆ وه‌رگرتنی دووباره‌ی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، دوور له‌ چاوه‌ڕوانییه‌.

ئه‌بیه‌ز ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ داکۆکیی هاوپه‌یمانیی نه‌سر بۆ به‌ربژێربوونی عه‌بادی بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، هاوپه‌یمانیی نێوان سائروون و نه‌سری نامومکین کردوووه‌ و زیادی کرد: ئێستا چه‌ندین هاوپه‌یمانی له‌ عێراق ئه‌نجام دراوه‌ که‌ بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌ هاوپه‌یمانیی نه‌سری تێدا نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14417

Your Comment

You are replying to: .
captcha