به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی سه‌رۆکى دامه‌زراوه‌ى وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران له کۆنگره‌یێکى ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر وڵاتانى ئه‌ورووپیش وه‌ک ئه‌مریکا پابه‌ندى ڕێککه‌وتنه‌که نه‌بن ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به پیتاندنی ئۆران‌یۆم و مادهکانىتری ئه‌تۆمی به ڕێژه‌ى ٢٠ له‌سه‌د.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه به‌پێی ڕێککه‌وتنى ئه‌تۆمیی ئێران که ئه‌مریکا لێی کشایه‌وه ده‌بێت ئێران ته‌نها به ڕێژه‌ى ٣% ئۆران‌یۆم بپیتێنێت بۆ ماوه‌ى ١٠ ساڵ که له دامه‌زراوه‌کانى ئه‌تۆمیی کاره‌با به کار ده‌هێنرێت.
به زانستى سه‌ربازی بۆ به‌ده‌ستهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی پێویسته له ئۆران‌یۆم و ئاست به‌رزی پیتێنراو به ڕێژه‌ى ٩٠% به کار بهێنرێت بۆ دروست کردنى بۆمبێکى ئه‌تۆمی.
شایانی باسه؛ له دواى کشانه‌وه‌ى ئه‌مریکا وڵاتانى ئه‌ورووپا دڵنیایییان دایه ئێران که ئه‌گه‌ر پابه‌ند بێت به ڕێککه‌وتنه‌که‌وه ئه‌مانیش پابه‌ند ده‌بن به‌و ڕێککه‌وتنه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment