به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕیاز عه‌دای له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه"دا ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که ڕه‌وتی حیکمه‌تی وه‌ته‌نی له باره‌ی هه‌ندێ پرسه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق یه‌کده‌نگ نییه و وتی: ئه‌و ڕه‌وته تا ئێستا به‌ربژێرێکی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ستنیشان نه‌کردوووه.
عه‌دای زیادی کرد: ڕه‌وتی حیکمه‌تی وه‌ته‌نی هیچ هێڵێکی سووری بۆ به‌ربژێرانی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جگه له به‌ربژێره‌کانی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا به ڕێبه‌رایه‌تیی نووری مالیکی نییه، چوونکه ئه‌و هاوپه‌یمانییه ئیستحقاقی خۆی له دوو خول سه‌رۆک وه‌زیراندا، وه‌رگرتوووه.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه که ڕه‌وتی حیکمه‌تی وه‌ته‌نی به سه‌رۆکایه‌تیی هاوپه‌یمانیی نه‌سر به ڕێبه‌رایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی له باره‌ی زۆرینه‌ی پرسه‌وه یه‌کده‌نگن و له باره‌ی دیکه‌ی پرسه‌کانه‌وه جیاوازی بیروڕایان هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment