ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێکیدا لەگەڵ کوردپرێس ئاماژەی دا بە دانووستانەکانی ئێران و ئەرورووپییەکان پاش هەڵوەشانەوەی ئەو ڕێککەوتنە لە لایەن ئەمریکاوە و وتی: دەقی ئەو بەیاننامەیە کە جەنابی زەریف و یەکێتیی ئەورووپا واژۆیان کردووە کێشەی نییە، واتا بازرگانی نێوان دوو لایەنەکە پەرە دەسێنێت و ئەورووپییەکان پێبەدنی بەرجام بن.
ناوبراو درێژەی دا: ئەو بەیاننامە پیشاندەری ئیرادەی هەر دوو لایەنەکەیە بۆ هاوکاری کردن، بەڵام ڕاستییێک کە هەیە ئەوەیە کە لە گۆڕەپانی کرداردا هەمووشت دەردەکەوێت.
ناوبراو بۆ پرسی کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام زیادی کرد: ئێران هیچ هەوڵی نەدا بۆ ئەوەی کە ئەمریکا ڕێکەوتنی ئەتۆمی هەڵنەوەشێنێتەوە، بەڵام ئەرووپییەکان هەوڵی زۆریان دا کە ئەمریکا پێبەندی ئەو ڕێککەوتنە بێت بۆیە ئەوەش بوو بە هۆی سووک بوونیان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment