مه‌سروور بارزانی‌: ئێستا کاتی سیاسه‌ت نییه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت "ئێستا کاتی سیاسەت کردن نییە، مەترسیی مردن له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانمان زیادی کردووه‌".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ توویته‌ری خۆی نووسیویه‌تی: "به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ خێرای ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان مایەی نیگەرانییە، لەم ساتە هه‌ستیاره‌دا داوا لە هەر چوار پارێزگارەکەی ھەرێم دەکەم کە بەرپرسیارێتیی سەرشانیان به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵک بزانن و تەواوی ڕێکاره‌ نوێیه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن".

بارزانی ده‌شڵێت: "ئێستا کاتی سیاسەت کردن نییە، کەرتی تەندروستیمان دووبارە لە بەردەم تاقی کردنەوەدایە، مەترسی مردن له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانمان زیادی کردووه‌، ئەو پێشکەوتنانه‌ی ئه‌م دواییه‌ لە به‌رەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بەدەستمان ھێنا، ئێستا لە مەترسیدایەگ.

له‌و زنجیره‌ توویته‌یدا مه‌سروور بارزانی ده‌شڵێت: "کوردستانییان بەرپرسیارێتی هاوبەشیان هەیە لە بەرامبەر خۆیان و خێزانه‌کانیان. داواتان لێدەکەم لە شوێنە گشتییەکاندا دەمامک ببه‌ستن و دەستەکانتان بشۆن و خۆتان لە قەڵەباڵغی و گردبوونەوە بە دوور بگرن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1440

Your Comment

You are replying to: .
captcha