به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی ئه‌مریکی به كه‌ناڵی CBSی ئه‌و وڵاته ڕایان‌گه‌یاندوووه که له كۆتایی زنجیره‌یێک لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌مریكییه‌كاندا له چه‌ند هه‌فته‌ی كۆتاییدا بڕیاری بڕینی سه‌رجه‌م هاوكارییه‌كان بۆ باكووری ڕۆژئاوای سووریا ده‌ركراوه.
له ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتوووه ئه‌و ملیۆنان دۆلاره‌ی كه پێشتر ئه‌مریكا له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه و به‌هێزكردنیدا خه‌رجی ده‌كرد ده‌بڕدرێت و ئه‌مه پڕۆژه‌كانی بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی، به‌هێز كردنی په‌روه‌رده، پشتگیری كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی بێلایه‌ن و میدیای بێلایه‌ن و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیش له‌خۆ ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها هه‌واڵه‌كه ئه‌و بۆچوونه له‌خۆ ده‌گرێت كه ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌مریكای به ته‌واوی لێده‌كشێته‌وه له سووریا باكووری ڕۆژئاوا ده‌بێت كه زۆرینه‌ی له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندایه و به یه‌كه‌م هه‌نگاوی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌و وڵاته ناوبراوه.
هه‌واڵه‌كه بانگه‌شه‌ی كردوووه ئه‌م قۆناغه به فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ بۆ چاوپێداخشاندنه‌وه و كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان له سووریا ده‌ست پێكراوه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بۆچوونه‌ی كه خه‌رجییه‌كانی باكووری ڕۆژئاوای سووریا كاریگه‌رییێكی ئه‌وتۆیان نابێت.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هیچ باسی ئه‌وه نه‌كراوه كه ئه‌مریكا هاوكارییه‌كانی بۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و ڕۆژئاوای كوردستان ده‌بڕێت كه واشنتۆن له ساڵی 2015وه ده‌ستی به‌و هاوكارییانه كردوووه.
هاوكات CBS باسی له‌وه‌ش كردوووه كه ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریكا به وڵاتانی ئه‌ورووپاش ڕاگه‌یه‌نراوه به‌ڵام هه‌ندێكیان نیگه‌رانن له‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره كاریگه‌ریی ده‌بێت له كشانه‌وه‌ی وڵاتانی دیكه‌ش له ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاوكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش به پێشڕه‌ویی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ شه‌رڤانانی یه‌په‌گه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment