موقته‌دا سه‌در ڕۆڵێکی گه‌وره‌ له‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌گێڕێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌شی عه‌ره‌بیی ماڵپه‌ڕی بی بی سی له‌ ڕاپۆرتێکدا نووسیی: ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ڕۆڵێکی گرینگ و کارا له‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌گێڕێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی بی بی سی زیاتر ده‌نووسێت: به‌ دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رکه‌وتنی موقته‌دا سه‌در له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ناوبراو ڕۆڵێکی کارای له‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌بێت.

ڕاپۆرته‌که‌ی بی بی سی باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ به‌پێی ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردن هاوپه‌یمانیی سائیروون به‌ سه‌رکردایه‌تیی موقته‌دا سه‌در 54 کورسی له‌ 329 کورسیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ده‌ست هێناوه‌ به‌ڵام به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ ناوبراو به‌ربژێری پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نییه‌ ڕۆڵێکی گرینگ له‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌گێڕێت.

له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتوووه‌: سه‌در که‌ له‌ ساڵی 2003 وه‌کوو فه‌رمانده‌ی که‌سانی چه‌کدار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ داگیر کردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ ناسێندرابوو له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌رنامه‌کانی بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی و هه‌وڵ بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ری و خزمه‌تگوزاری به‌ هاووڵاتییانی عێراق ڕاگه‌یاندوووه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ڕاپۆرته‌که‌ی بی بی سی نووسراوه‌: شکستی هاوپه‌یمانیی نه‌سر به‌ سه‌رکردایه‌تیی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌ بۆنه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵک به‌ گه‌نده‌ڵی و کێشه‌ و گرفتی ژیان ئه‌نجام دراوه‌ به‌ڵام ناوبراو سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی لاوازی ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌مدیسان پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14393

Your Comment

You are replying to: .
captcha