فیلمێكی كوردی له‌ هۆڵیوود خه‌ڵات وه‌رده‌گرێت

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- فیلمی سینه‌ماییی (تورن) كه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنان و ده‌رهێنانی نه‌وزاد شێخانی ده‌رهێنه‌ری كوردی ئێزدییه خه‌ڵاتی باشترین فیلمی له‌ فێستیڤاڵی فیلمی هۆڵیوود پێبه‌خشرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌وزاد شێخانی كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه به ئه‌ده‌ب و كولتووری ڕووداوی ڕاگه‌یاند: فیلمه‌كه‌ی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی له‌ به‌شی فیلمه‌ بیانییه‌ درێژه‌كان له‌ فێستیڤاڵی فیلمی هۆڵیوود وه‌رگرتوووه‌.

ناوبراو گوتیشی جگه‌ له‌م خه‌ڵاته‌ فیلمه‌كه‌ی خه‌ڵاتی باشترین سینه‌ماتۆگرافی وه‌رگرتوووه‌ و بڕیاره‌ ساڵی داهاتوو له‌ رێوڕه‌سمێكدا خه‌ڵاته‌كه‌ وه‌ربگرێت.

فیلمه‌كه‌ بۆ چه‌ندین فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێردراوه‌ و ماوه‌ی چوار ساڵ كاری بۆ كراوه‌.

فیلمه‌كه‌ باس له‌و كه‌مینانه‌ ده‌كات كه‌ دووچاری كوشتن و له‌ناوبردن بوونه‌ته‌وه له‌وانه‌ش كوردی ئێزدی. فیلمه‌که‌ به‌ چوار زمان به‌رهه‌م هاتوووه‌ و دۆبلاژی عه‌ره‌بی كراوه‌ و ژێرنووسی ئینگلیزیش كراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14392

Your Comment

You are replying to: .
captcha