به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌وزاد شێخانی كه له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه به ئه‌ده‌ب و كولتووری ڕووداوی ڕاگه‌یاند: فیلمه‌كه‌ی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی له به‌شی فیلمه بیانییه درێژه‌كان له فێستیڤاڵی فیلمی هۆڵیوود وه‌رگرتوووه.
ناوبراو گوتیشی جگه له‌م خه‌ڵاته فیلمه‌كه‌ی خه‌ڵاتی باشترین سینه‌ماتۆگرافی وه‌رگرتوووه و بڕیاره ساڵی داهاتوو له رێوڕه‌سمێكدا خه‌ڵاته‌كه وه‌ربگرێت.
فیلمه‌كه بۆ چه‌ندین فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێردراوه و ماوه‌ی چوار ساڵ كاری بۆ كراوه.
فیلمه‌كه باس له‌و كه‌مینانه ده‌كات كه دووچاری كوشتن و له‌ناوبردن بوونه‌ته‌وه له‌وانه‌ش كوردی ئێزدی. فیلمه‌که به چوار زمان به‌رهه‌م هاتوووه و دۆبلاژی عه‌ره‌بی كراوه و ژێرنووسی ئینگلیزیش كراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment