هۆشدار له‌ باره‌ی پاشهاتی گه‌مارۆی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق له‌ لایه‌ن پارته‌ کوردییه‌کانه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له ‌ئه‌گه‌ری‌ به‌شداری نه‌كردنی‌ شه‌ش لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كه‌ی‌ هه‌رێم له ‌پرۆسه‌ی‌ سیاسیی عێراق، كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ مه‌ترسیێک ئاشكرا ده‌كات و ئه‌ندامێكی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ ئه‌و حزبه‌ش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "به ‌به‌شداری نه‌كردنمان له ‌پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌ عێراق، هه‌رێم ده‌بێته‌ لایه‌نی‌ جێبه‌جێكاری‌ بڕیاره‌كانی‌ به‌غدا"، ده‌شڵێت: "پێویسته‌ ڕێكه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ له ‌نێوان كۆی‌ لایه‌نه‌كانی‌ هه‌رێمدا ئه‌نجام بدرێت".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لیم كۆیی‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له ‌لێدوانێكدا به ‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند: "ئه‌و بژارده‌یه‌ی‌ كۆده‌نگی‌ شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ی‌ له‌سه‌ره‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بایكۆتی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ له ‌عێراق و هه‌رێم بكه‌ین، جگه‌ له‌م بژارده‌یه‌ له ‌به‌رنامه‌ماندایه‌ ده‌ست به‌ كۆبونه‌وه‌ بكه‌ین بۆ هه‌ڵوێستی‌ داهاتوو".

وتیشی‌:"بژارده‌ی‌ كشانه‌وه‌ له ‌پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌، تا ئێستا بڕیاری‌ كۆتاییمان له‌سه‌ر نه‌داوه‌ ته‌نها كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌، ئێستاش له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌رخه‌تین سه‌باره‌ت به‌ سكاڵاكان".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد: "له ‌ئه‌گه‌ری‌ به‌شداری نه‌كردنیان له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌ عێراق و كشانه‌وه‌یان وه‌ک شه‌ش لایه‌نه‌كه‌، هه‌رێم ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م قه‌یرانێكی‌ مه‌ترسیدار و ته‌نها ده‌بێته‌ جێبه‌جێكاری‌ بڕیاره‌كانی‌ به‌غدا و پێشێل كردنی‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی‌ هه‌رێم، بۆیه‌ پێویسته‌ ڕێكه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ له ‌نێوان كۆی‌ لایه‌نه‌كانی‌ هه‌رێمدا ئه‌نجام بدرێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14387

Your Comment

You are replying to: .
captcha