به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕاپرت جۆنز جێگری پێشووی فه‌رمانده‌ییی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش و یاریده‌ده‌ری ئێستای سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای به‌ریتانیا ڕۆژی سێشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی به‌رگریی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ڕاپۆرتێکی سه‌باره‌ت به کاری هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له عێراق و سووریا دژ به داعش ئاراسته کرد.
ناوبراو له وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به وابه‌سته‌ییی هێزی کوردی سووریا ناسراو به YPG به هێزه‌کانی په‌که‌که‌وه ڕایگه‌یاند: ئێمه ده‌زانین که تورکیا ڕوانگه‌یێکی زۆر جیاوازی به هێزی کوردی سووریا (YPG) و ئه‌گه‌ری پێوه‌ندیی ئه‌وان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی په‌که‌که هه‌یه. به دڵنیایییه‌وه په‌که‌که گرووپێکی تیرۆریستییه که هه‌ڕه‌شه‌یێکی جیدی بۆ تورکیا دێته ئه‌ژمار.
ژێنڕاڵ ڕاپرت ده‌شڵێت: YPG سه‌ربه‌خۆ بوونی خۆی له په‌که‌که ڕاگه‌یاندوووه و هیچ جۆره پێوه‌ندییێکی به په‌که‌که‌وه نییه. ئێمه‌ش وه‌کوو هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش له‌و بابه‌ته خۆشحاڵین.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه ڕایده‌گه‌یێنێت: تورکیا ڕوانگه‌یێکی جیاوازی له‌وباره‌وه هه‌یه و هاوپه‌یمانیی دژهداعشیش هه‌وڵ ده‌دات به شێوه‌ی تێر و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ تورکیا گفتوگۆ بکات.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای به‌ریتانیا له کۆبوونه‌وه‌ی گوێگرتنی کۆمیته‌ی به‌رگریی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ستایشی فه‌رمانده‌یێکی باڵای هێزی کوردی سووریا به ناوی مه‌زڵووم کۆبانی ده‌کات که ڕۆڵێکی گرینگی له یه‌کخستنی هێزی کورد و عه‌ره‌بی سووریا و پێکهاتنی هێزی دیموکراتیکی سووریا بوووه.
ناوبراو وتیشی: مه‌زڵووم کۆبانی ڕۆڵێکی گرینگی هه‌بوووه له ئۆپه‌راسیۆنی ڕه‌قه و دروست بوونی متمانه‌ی دانیشتوووانی عه‌ره‌بی ئه‌و شاره به هێزه کوردییه‌کان له کاتی ئازاد کردنه‌وه‌ی ڕه‌قه.
ژێنڕاڵ ڕاپرت جۆنز دووری ده‌گرێت له ده‌ربڕینی ڕاوبۆچوون سه‌باره‌ت به هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین چوونکه به وته‌ی ناوبراو ئه‌و بابه‌ته پێوه‌ندییێکی به ڕاسپێردراویی ئه‌و له سووریا نییه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment