به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحه‌ڕه‌م ئینجه به‌ربژێری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی 24ی جوونی 2018 له میتینگی که‌رکلاله‌لی لێدوانی ده‌ربڕی و ڕای‌گه‌یاند: ماوه‌ی ساڵێکه که ئه‌مریکا له تورکیا باڵوێزی نییه. تورکیا له چاو ئه‌مریکاوه وڵاتێکه که ته‌نها به نڤیسیارێکه‌وه له باڵوێزخانه ئیداره ده‌کرێت. چوار ملیۆن هاووڵاتیی سووریا له تورکیادان. 40 ملیارد دۆلار بۆ سووریایییه‌کان خه‌رج کراوه به‌ڵام له سووریا باڵوێزمان نییه. ئه‌و بابه‌ته چلۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟ 40 ملیارد دۆلار پاره‌ی ئێمه‌تان خه‌رج کردوووه. ئه‌گه‌ر به‌و پاره ماڵمان دروست بکردایا ده‌مانتوانی دوو ملیۆن ماڵ دروست بکه‌ین. کاتێک که موحه‌ڕه‌م ئینجه ببێته سه‌رۆک کۆمار په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له ئاستی باڵوێزدا ده‌بێت. له سووریا باڵوێزمان ده‌بێت. هه‌موو بابه‌ته‌کان به شێوه‌یێکی سه‌ربه‌خۆ، سه‌ربه‌رز و به شانازییه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕه‌خنه‌ی گرت له هه‌ڵسوکه‌وتی دووفاقیی پارتی داد و گه‌شه هه‌مبه‌ر ئیسرائیل و وتی: ئه‌ردۆغان میتینگی فه‌له‌ستین به‌ڕێوه ده‌بات، هیچ کێشه‌یێک نییه. له به‌رده‌م گه‌لدا به‌ڵێنی شه‌ره‌ف ده‌ده‌م یارمه‌تیی پارتی داد و گه‌شه ده‌ده‌م. ئاماده‌ن ئیسرائیل بایکۆت بکه‌ن؟ نا. ئاماده‌ن ڕێککه‌وتننامه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه؟ نا. ئاماده‌ن ئه‌و 20 ملیارده‌ی بۆ مه‌ڕمه‌ڕه وه‌رتانگرتوووه، بیده‌نه‌وه؟ نا. ئێوه ته‌نها ده‌توانن میتینگ به‌ڕێوه ببه‌ن. ئه‌و میتینگه بۆ مسڵمانان و فه‌له‌ستینییه‌کان نییه به‌ڵکوو بۆ هه‌ڵبژاردنی ئێوه‌یه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی تایم تورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment