به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵتان تان نوێنه‌ری ئیسلامخوازی دیاربه‌کر له په‌رله‌مانی تورکیا و سه‌ر پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له لێدوانێکدا ئاماژه به پێشنیاری پارتی سه‌عاده‌ت به ناوبراو ده‌کات سه‌باره‌ت به کاندید بوونی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 24ی جوونی 2018ی په‌رله‌مان و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: حیزبی سه‌عاده‌تی تورکیا پێشنیاری کاندید بوونی به هه‌ندێک سیاسه‌توان و کۆنسێرڤاتیڤی کوردی تورکیا داوه. ئه‌و پێشنیاره‌ش به من دراوه و ئێستاکه له‌گه‌ڵ دۆستانمان خه‌ریکین پێشنیاره‌که‌ی ئه‌و حیزبه لێک ده‌ده‌ینه‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جارێکی دیکه ڕه‌خنه له پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌گرێت و ده‌شڵێت: پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له جیاتی به‌شداری کردن له هاوپه‌یمانیی هه‌ڵبژاردنی کوردستان که له‌لایه‌ن 5 حیزبی کوردییه‌وه پێک هاتوووه و له جیاتی هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزبی ئیسلامخوازی هوداپار له‌گه‌ڵ گرووپه توندڕه‌وه‌کان هاوکاری ده‌کات. پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌رگاکانی خۆی له ڕووی هوداپار داخست و به‌شداری له هاوپه‌یمانیی هه‌ڵبژاردنی کوردستان نه‌کرد. ئه‌و بابه‌ته مه‌یل و خواستی ئه‌وانه به‌ڵام به هیچ له‌ونێک دروست نییه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment