به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان عێراق له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ژماره‌ی ده‌نگ و کاندیده ده‌رچوووه‌کانی سه‌رجه‌م پارێزگاکانی عێراقی بڵاو کرده‌وه و له سه‌ره‌تای کۆنگره‌که‌شدا کۆمیسیۆن ئاماژه‌ی به ئه‌وه کرد هه‌ر لایه‌نێک تانه‌ی له ئه‌نجامه‌کان هه‌یه ده‌توانن سکاڵای خۆیان تۆمار بکه‌ن و تا ئێستاش زیاتر له هه‌زار و ٤٠٠ سکاڵا له‌لایه‌ن حزب و قه‌واره‌کانه‌وه تۆمار کراون.
به‌پێی ئه‌نجامه‌کانی کۆمیسیۆن لیستی سائیرونی موقته‌دا سه‌در به ٥٤ کورسی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان بوووه دوای ئه‌و لیستی فه‌تح به سه‌رۆکایه‌تیی هادی عامری به ٤٧ کورسی دووه‌م بوووه دواتر لیستی هاوپه‌یمانیی نه‌سر به ٤٢ کورسی و ده‌وڵه‌تی یاسا به ٢٦ کورسی پله‌ی سێیه‌م و چواره‌میان گرتوووه.
له لیسته‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌پێی ئه‌نجامه گشتییه‌كان پارتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق به به‌ده‌ستهێنانی ٢٥ كورسی له پله‌ی یه‌كه‌مدایه، پاشان یه‌كێتی ١٨ كورسی، گۆڕان پێنج كورسی، نه‌وه‌ی نوێ چوار كورسی، هاوپه‌یمانی دوو كورسی، یه‌كگرتوو دوو كورسی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی دوو كورسی به‌ده‌ست هێناوه.
به‌پێی ئه‌نجامی کۆتاییی کۆمیسیۆن له به‌غدا که ٧١ کورسی تێدایه لیستی سائیرونی موقته‌دا سه‌در ١٧ کورسی به‌ده‌ستهێناوه له پله‌ى یه‌که‌مدایه، هاوپه‌یمانیی فه‌تح به سه‌رۆکایه‌تیی هادی عامری له پله‌ی دووهه‌مدایه نۆ کورسی، دوای ئه‌و لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا نۆ کورسی، لیسته‌که‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیش پله‌ی چواره‌می گرتوووه به به‌ده‌ستهێنانی چوار کورسی، هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نی هه‌شت کورسی، هاوپه‌یمانیی بڕیاری عێراقی چوار کورسی، هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی ڕه‌وتی حیکمه چوار کورسی، هاوپه‌یمانیی به‌غدا چوار کورسی، هاوپه‌یمانیی مه‌ده‌نی یه‌ک کورسی، پارتی مه‌ده‌نی یه‌ک کورسی، ئیراده یه‌ک کورسی و لیستی ته‌مدون یه‌ک کورسی به‌ده‌ست هێناوه.
له پاریزگای که‌ربه‌لا که ١١ کورسی تێدایه، هاوپه‌یمانیی فه‌تح سێ کورسی، لیستی سائیرونی موقته‌دا سه‌در سێ کورسی، نه‌سر دوو کورسی، ده‌وڵه‌تی یاسا دوو کورسی و ڕه‌وتی حیکمه یه‌ک کورسی به‌ده‌ستهێناوه.
له پاریزگای به‌سڕه که ٢٦ کورسی تێدایه، هاوپه‌یمانیی فه‌تح حه‌وت کورسی، سائیرون پێنج کورسی، نه‌سڕ پێنج کورسی، ده‌وڵه‌تی یاسا چوار کورسی و حیکمه دوو کورسی، ئیراده یه‌ک کورسی و پیاوانی عێراق یه‌ک کورسی به‌ده‌ست هێناوه.
له پارێزگای موسه‌نا له کۆی حه‌وت کورسی، هاوپه‌یمانیی سائیرون دوو کورسی، هاوپه‌یمانیی فه‌تح دوو، ڕه‌وتی حیکمه یه‌ک، هاوپه‌یمانیی نه‌سڕ یه‌ک کورسی و ده‌وڵه‌تی یاسا یه‌ک کورسی به‌ده‌ستهێناوه.
له پارێزگای دیاله که پارێزگایێکی زۆرینه‌ی دانیشتوووانه‌که‌ی سوننه‌یه، هاوپه‌یمانی بڕیاری عێراقی سێ کورسی، هاوپه‌یمانی فه‌تح له پله‌ی دووهه‌م سێ کورسی، لیستی نیشتیمانی له پله‌ی سێ، پله‌ی چواره‌میش بۆ سائیرون دوو کورسی ، لیسته‌که‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیش نه‌سر یه‌ک کورسی، ڕه‌وتی حیکمه یه‌ک کورسی، یه‌کێتی یه‌ک کورسی به‌ده‌ستهێناوه.
له پارێزگای نه‌ینه‌وا له کۆی ٣٤ کورسی، هاوپه‌یمانیی نه‌سر حه‌وت کورسی، پارتی شه‌ش کورسی، هاوپه‌یمانێتیی وه‌ته‌نییه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی چوار کورسی، لیستی نه‌ینه‌وا ناسنامه‌مانه سێ کورسی، هاوپه‌یمانێتیی فه‌تح سێ کورسی، لیستی بریاری عێراق سێ کورسی، لیستی جه‌ماوه‌ری نیشتمانی دوو کورسی، یه‌کێتی یه‌ک کورسی، لیستی ته‌مه‌دون یه‌ک کورسی، شه‌به‌ک یه‌ک كورسی، بابلیۆن یه‌ک كورسی، لیستی نه‌هج یه‌ک كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
پارێزگای که‌رکووک که ١٣ كورسی تێدایه، یه‌كێتی شه‌ش كورسی، هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی سێ كورسی، به‌ره‌ی توركمانی سێ كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
پارێزگای سلێمانی ١٨ كورسی تێدایه، یه‌كێتی شه‌ش كورسی، گۆڕان چوار كورسی، نه‌وه‌ی نوێ دوو كورسی، كۆمه‌ڵ یه‌ک كورسی، پارتی یه‌ک كورسی، هاوپه‌یمانی یه‌ک كورسی، یه‌كگرتوو یه‌ک كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
پارێزگای هه‌ولێر ١٦ كورسی تێدایه، پارتی هه‌شت كورسی، یه‌كێتی دوو كورسی، نه‌وه‌ی نوێ دوو كورسی، هاوپه‌یمانی یه‌ک كورسی، گۆڕان یه‌ک كورسی، كۆمه‌ڵ یه‌ک كورسی.
پارێزگای دهۆک ١٢ كورسی تێدایه، پارتی ١٠ كورسی، یه‌كگرتوو یه‌ک كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
پارێزگای ئه‌نبار ١٥ کورسی تێدایه، شه‌ش کورسی ئه‌نبار ناسنامه‌مانه، هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نی سێ کورسی، بڕیاری عێراق دوو کورسی، عابدون دوو کورسی و نه‌سر دوو کورسی به‌ده‌ست هێناوه.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌نجامی کۆتاییی هه‌ڵبژاردنه‌کان پارێزگای واست که ١٢ کورسی تێدایه، هاوپه‌یمانی سائیرون سێ کورسی، هاوپه‌یمانی فه‌تح دوو کورسی، هاوپه‌یمانی نه‌سر دوو کورسی، ڕه‌وتی حیکمه دوو کورسی، ده‌وڵه‌تی یاسا یه‌ک کورسی، هاوپه‌یمانیی که‌فائه یه‌ک کورسی و لیستی مازن و عه‌بدولحیدر یه‌ک کورسی به‌ده‌ستهێناوه.
پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین که ١٢ کورسی تێدایه، هاوپه‌یمانیی قه‌ڵای جه‌ماوه‌ری نیشتیمانی سێ کورسی، هاوپه‌یمانیی فه‌تح دوو کورسی، دواتر هاوپه‌یمانی نیشتیمانی دوو کورسی، لیسته‌که‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیش دوو کورسی، هاوپه‌یمانیی بڕیاریش دوو کورسی و هاوپه‌یمانیی سه‌ڵاحه‌دین ناسنامه‌مانه یه‌ک کورسی.
له پارێزگای میسانیش ١٠ کورسی تێدایه، هاوپه‌یمانیی سائیرون پێنج کورسی، فه‌تح دوو کورسی، هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی یه‌ک کورسی، ده‌وڵه‌تی یاسا یه‌ک کورسی، نه‌سر یه‌ک کورسی به‌ده‌ستهێناوه.
پارێزگای قادسیه که ١١ کورسی تێدایه فه‌تح سێ کورسی، هاوپه‌یمانیی سائیرون سێ کورسی، ده‌وڵه‌تی یاسا یه‌ک کورسی و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی یه‌ک کورسی، نه‌سر دوو کورسی، ئیراده یه‌ک کورسی به‌ده‌ست هێناوه.
به هه‌مان شێوه له پارێزگای زیقاریش که ١٩ کورسی تێدایه، لیستی سائیرونی موقته‌دا سه‌در شه‌ش کورسی، فه‌تح پله‌ی پێنج کورسی، پله‌ی سێهه‌میش بۆ لیسته‌که‌ی عه‌بادیه به سێ کورسی، ده‌وڵه‌تی یاسا سێ کورسی، ڕه‌وتی حیکمه‌ش دوو کورسی به‌ده‌ستهێناوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment