ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ سه‌در، عه‌بادی، حه‌کیم و بارزانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانی عێراق پێکبهێنن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌رێکی ڕه‌وتی سه‌در ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانیی عێراق له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانانی سائروون و نه‌سر، ڕه‌وتی حیکمه‌ و پارتی دیموکراتی کوردستان پێک بهێندرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش سه‌رکه‌وتنی هاوپه‌یمانیی سائروون به‌ سه‌رۆکایه‌تیی موقته‌دا سه‌در له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق ئه‌میر که‌نانی ڕێبه‌رێکی ڕه‌وتی سه‌در له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"دا باسی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندیی گه‌وره‌ترین فراکسیۆن به‌ ڕێبه‌رایه‌تیی سه‌در ده‌کات و ئاماژه‌ی داوه‌ته‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ که‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ناوبراو ڕێبه‌رایه‌تیی ئاوه‌ها فراکسیۆنێک به‌ به‌شداریی سێ گرووپی دیکه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

که‌نانی له‌و باره‌وه‌ وتیشی: هه‌موو دانووستانه‌کان و هاوپه‌یمانییه‌کانی ئێستای گرووپه‌ سیاسییه‌کان هه‌نگاوی یه‌که‌مه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ش ته‌نها پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌ لایه‌ن کۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌رڵبژاردنه‌وه‌ ته‌واو ده‌بێت.

ئه‌و سیاسه‌توانه عێراقییه‌ هه‌روه‌ها ڕوونیشی کرده‌وه‌: هیچ کێشه‌یێک نییه‌ ئه‌گه‌ر سه‌در به‌شێک له‌ میحوه‌رێکی سیاسی له‌وان هاوپه‌یمانی نه‌سر به‌ ڕێبه‌رایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی، ڕه‌وتی حیکمه‌ به‌ ڕێبه‌رایه‌تیی عه‌مار حه‌کیم و پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ ڕێبه‌رایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14368

Your Comment

You are replying to: .
captcha