بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆچی دوایی عادل موراد ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی راده‌گه‌یێنێت.
عادل موراد هه‌ر له سه‌رده‌می لاوێتیه‌وه له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوه‌وه له ریزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستاندا ده‌ستی پێكردوه و دواتر بووه بهرسكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و له‌دواتردا یه‌كێک بوو له‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵەبانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان دامه‌زراندوه و له دوای سێهه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیشه‌وه بووه سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی.
عادل موراد له 11ی دیسێمبێری ساڵی 1949 له شاری به‌غدا له دایک بووه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كیمیادا له زانكۆی به‌غدا به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها له حكوومه‌تی كاتیی عێراقدا نوێنه‌ری ی.ن.ك بوو له به‌غدا و ماوه‌یێک نوێنه‌ری تایبه‌تی جه‌لال تاڵەبانی بووه له دیمه‌شق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماوه‌ی چوار ساڵ باڵیۆزی عێراق بووه له رۆمانیا و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌ندیی راگه‌یاندنی ی.ن.ك بووه و پاشان له كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتییدا وه‌ک سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دیاری كراوه.
سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment