بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عامر فائیز لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «الاتجاە پرس»دا وتیشی: ئەگەر پۆستی سەرۆک وەزیران بدرێتە ئیئتیلافێکی دیکەیش، ئیئتیلافی فەتح هاوکاریی دەکات بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ، بەڵام ئەگەر ڕەوت و ڕێگای دەوڵەتی نوێ بگۆڕدیرت ئەو ئیئتیلافە دژی گۆڕانکارییەکە دەوەستێتەوە.
فائیز زیادی کرد: ئێستا هەندێک جموجووڵ بۆ دروست کردنی ئیئتیلاف لەگەڵ ئەو حیزبانەی کە زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەست هێناوە لە ئارادایە و هەر ئەو ئیئتیلافانە کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق دیاری دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment