منیش كاندیدی هه‌ده‌په-‌م

بەشی تورکیا- ڕۆژنامه‌نووسێكی ناوداری توركیا ڕایگه‌یاند له‌ پێناو ئه‌وه‌ی وه‌ڵات به‌ ڕووناكایی حه‌قیقه‌ت ڕووناک بكاته‌وه‌، بووه‌ته‌ كاندیدی هه‌ده‌په‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌نووسی ناوداری توركیا ئه‌حمه‌د شک له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تویته‌ر ئاشكرای كرد كه‌ له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی گه‌لان له‌ شاری ئیسته‌نبووڵ خۆی پاڵاوتووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی جوونی په‌رله‌مانی توركیا.

ئه‌حمه‌د شکڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێک باشتر نه‌بووبێت، دیاره‌ نه‌گه‌یشتووینه‌ كۆتایی هیچ شتێک. ئێمه‌ هیوادارین. هیوا، ڕاستی و داهاتووی خۆی بونیاد ده‌نێت. له‌م وه‌ڵاته‌دا ده‌بێ ڕووناكی حه‌قیقه‌ت هه‌بێت.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14363

Your Comment

You are replying to: .
captcha