ململانێی لایەنە عێراقییەکان رێگرە لە بەردەم پەسەند کردنی بوودجەی 2021ی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەتی دەکاتەوە پشکی هەرێم بوبێتە رێگر لە بەردەم پەسەند کردنی بودجەی عێراق دا و دەڵێت، ململانێی لایەنە عێراقییەکان لەگەڵ حکوومەت رێگرە لە بەردەم پەسەند کردنیدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، هاوڵاتیانی عێراق دەبێت ئەو ڕاستیە بزانن کە بەشە بوودجەی هەرێم نەبۆتە ڕێگر لەبەردەم پرۆژە یاسایی بوودجەی عێراق وەفدی هەرێم دەیان جار هاتوونەتە بەغدا بۆ ڕێکەوتن.

ڕێزان شێخ دلێر وتیشی ماددەی 11ی تایبەت بە پشکی هەرێم لە پرۆژە یاسای بوودجەی عێراق لەلایەن لیژنەی داراییەوە پەسەند کرا و ئەوەی ڕێگرە لەبەردەم بوودجە نیەتی لایەنە سیاسیەکانی عێراق ململانێ کانیان لەگەڵ حکوومەت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1436

Your Comment

You are replying to: .
captcha