پووتین و ئه‌سه‌د له‌ سۆچی كۆ بوونه‌وه‌

بەشی سووریا- گوته‌بێژی فه‌رمیی كریملین رایگه‌یاند، پووتین و ئه‌سه‌د له‌ سۆچی كۆ بوونه‌ته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس دیمیتری پیسكۆڤ، گوته‌بێژی فه‌رمیی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی رووسیا "كریملین" رایگه‌یاند، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ (17-5-2018) ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆكی رووسیا و به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا له‌ شاری سۆچی كۆ بوونه‌ته‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌شار ئه‌سه‌د ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه‌‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ سووریا و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دۆخی ناوخۆی سووریا ئارامی و سه‌قامگیریی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 14355

Your Comment

You are replying to: .
captcha