81 په‌رله‌مانتاری عێراقی داواى كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كه‌ن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هه‌شتا و يه‌ک په‌رله‌مانتارى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، داوايان له‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد، كۆبوونه‌وه‌يێكى به‌ په‌له‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ رێكبخات به‌ مه‌به‌ستى تاوتوێ كردنى ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌ک له يادداشتى داواكارييه‌كه‌دا هاتووه‌، بۆ تاوتوێ كردنى ئه‌و ساخته‌كارى و شێواندن و گزييه‌ى له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانى هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى گشتى داوا ده‌كه‌ين په‌رله‌مان به‌ زووترين كات كۆ ببێته‌وه‌.

شایانی باسە ڕۆژی رۆژی 12ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق بەرێوەچوو، چەند لایەنێكی سیاسی لە ئەنجامی هەڵبژاردن ناڕازین، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی کە ساختەكاری كراوە لە هەڵبژاردنەکاندا.

سەرچاوە: کوردستان 24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14351

Your Comment

You are replying to: .
captcha