بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بڵاوی كردەوە، كە ئەمڕۆ شاندێكی سێ لایەنی سیاسی (بزووتنەوەی گۆڕان، كۆمەڵی ئیسلامی، یەكگرتووی ئیسلامی)، لەگەڵ فوئاد مەعسوم كۆبوونەوەیان كردووە.
سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویشی كردەوە، كە شاندی لایەنە سیاسییەكان لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردن و ناڕەزاییەكانیان لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان گەیاندووەتە سەرۆک كۆمار.
لەبەرانبەر گەیاندنی ناڕەزاییەكان، فوئاد مەعسوم رایگەیاندووە كە دەبێت كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەو پرسەدا رۆڵی خۆی بگێڕێت و بڕیاری یەكلاكەرەوە بدات.
ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی 12ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچوو، چەند لایەنێكی سیاسی هەرێم لە ئەنجامی هەڵبژاردن ناڕازین، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی "ساختەكاری كراوە".
سەچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment