ناوتۆمار كردن بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌ست‌پێده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان ناوتۆماركردن بۆ سه‌رجه‌م قه‌واره‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست‌پێده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ندرێن محه‌مه‌د سه‌رۆكی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له ‌هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia وتی: له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌وه‌ ناو تۆماركردنی كاندیدی سه‌رجه‌م قه‌واره‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست‌پێده‌كات.

وتیشی: كۆمسیۆن له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌وه‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كات.

پێشتر حكوومه‌تی هه‌رێم بڕی 10 ملیار دیناری بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 30 ئه‌یلول دابین كردوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14340

Your Comment

You are replying to: .
captcha