به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێحسان خۆمن، سه‌رۆکی توێژینه‌وه‌کانی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ستراتێژیستی بانکی جیهانیی MUFJ له شرۆڤه‌که‌یدا باسی بازاڕی جیهانی نه‌وت له‌م مانگه کردوووه و وتوویه‌تی: گرینگ‌ترین پرس له بازاڕی نه‌وت، کاریگهرییێکه که ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌غدا و هه‌رێمی کوردستان دایده‌نێت.
ناوبراو له باره‌ی پێشبینیه‌که‌ی به له‌به‌رچاوگرتنی کورسییه مسۆگه‌ر کراوه‌کان له لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان له هه‌ڵبژاردنی عێراق و دووپات کردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی هه‌رێمی کوردستان وتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ڕه‌نگه پارتی دیموکرات ده‌ورێکی سه‌ره‌کی له ده‌وڵه‌تی ناوچه‌یی هه‌رێمی کوردستان ببێت ڕه‌نگه ده‌وڵه‌تی عێراق ناچار بکرێت سه‌باره‌ت به دابه‌ش کردنی سه‌رچاوه سروشتییه‌کان و به‌تایبه‌ت له باره‌ی ڕێککه‌وتن له سه‌ر هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکووک دانوستان له‌گه‌ڵ کورددا بکات.
ئه‌و کارناسه‌ی پرسه ئابوورییه‌کان جه‌ختی کرده‌وه ئه‌وه‌ی گرینگه هاوکاریی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له ده‌وڵه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که پشکه‌که‌ی له هه‌نارده‌کردن 4.4 ملیۆن نه‌وتی عێراق نزیکه‌ی 500 تا 600 هه‌زار به‌رمیله. ده‌بێ ببینین مامه‌ڵه‌ی دوو ده‌وڵه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستان پاش پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ له عێراق چلۆن ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment