بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەلی عوسمان پارێزگاری هەڵەبجە لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: بەغدا فەرمانی کرانەوەی مەرزی شیخ سڵە (پشتە)ی دەرکردووە.
عەلی عوسمان گوتیشی: ژێرخانی پێویست لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا بۆ ئەو مەرزە ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی وەکوو دیکەی مەرزە فەرمییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕی بازرگانیی تێدا بکرێت.
شیاوی ئاماژەیە ڕۆژی 8ی نیسان شاندێکی بەغدا لە ئاستی وەزارەتدا سەردانی مەرزی شێخ سڵەیان کرد و هەمان ڕۆژیش مورتەزا عەبادی کۆنسووڵی ئێران لە هەولێر بە کوردپرێسی وتبوو ئومێدی ئەوە دکرێت کە سەردانەکەی ئەو شاندەی بەغدا ئیجابی بێت و ڕای ئیجابیی پارێزگاری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگاری کرماشانببێتە هۆی ئەوەی پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەو مەرزەوە بەردەوام بێت.
عەبادی لەو دیمانەیەدا وتبووی مەرزی شێخ سڵە دەروازەیێکی گرینگی ئاڵوگۆڕی بازرگانییە و تەنها لە دە مانگی ساڵی 96دا بڕی 270 ملوێن دۆلار کاڵای لێوە ئاڵوگۆڕ کراوە.
Your Comment