بهپێی ههواڵی کوردپرێس، فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" Golnesa یەکەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "سەتار چەمەنی گوڵ" و لە نووسینی سیناریۆی سینەماکاری کورد "ڤیدا ساڵحی" لە یەکەمین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی پەنجا و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "هۆستۆن" Worldfest لە وڵاتی ئەمریکا نمایشکرا و کاندیدی چوار خەڵاتی "ڕێمی" لەوانە: باشترین "فیلمسازی سەربەخۆ"، باشترین "سیناریۆ"، باشترین "ئەکتەری پیاو" و هەروەها باشترین "فیلمهەڵگرتن"ی ئەم فێستیڤاڵە گرنگەی سینەمای جیهان بوو و لە کۆتاییدا توانی خەڵاتی زێڕینی "ڕێمی "Remi ۆ باشترین "فیلمسازی سەربەخۆ" بۆ "سەتار چەمەنی گوڵ" دەرهێنەری سنەیی و هەروەها خەڵاتی باشترین "ئەکتەری پیاو" بۆ "عەلی محەمەد ڕادمەنێش" ئەکتەری ئەم فیلمە بەدەستبێنێت.
خەڵاتی "عەلی محمەمەد ڕادمەنێش" لە لایەن ئەنجومەنی ڕەخنەگرانی سینەمای ئەمریکا و لە ڕێگای "نیک نیکلسۆن" Nick Nicholson ئەکتەری ئەمریکی و دادوەری هەڵبژاردە لە لایەن ئەنجومەنی ڕخنەگرانەوە پێشکەش بەم ئەکتەرەی سینەمای ئێران کرا.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "هۆستۆن "Houstonبە یەکێک لە گرنگترین و کۆنترین فیستیڤاڵە فیلمە سەربەخۆکانی جیهان دێتە ئەژمار و گەورەترین سینەماکارانی جیهان لەم فێستیڤاڵەدا، خەڵاتی "ڕێمی"یان بەدەست هێناوە.
پەنجاو یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "هۆستۆن" بە بەشداری بەرهەمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە رۆژانی 20 تا 29ی ئەپرێلی 2018 لە ویلایەتی تیگزاس لە وڵاتی ئەمریکا بەڕێوە چوو.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "هۆستۆن" کە لە ساڵی 1961 دامەزراوە، لەگەڵ فێستیڤاڵەکانی فیلمی "سانفڕانسیسکۆ" و "نیۆیۆرک" لە ریزبەندی گرنگترین فیستیڤاڵە فیلمە سەربەخۆکانی ئەمریکا دێنەئەژمار. ئەم فیستیڤاڵە لە سەرەتادا بە شێوەی دەرەوەی پێشبڕکێی دەستی بە کارەکانی خۆی کرد و لە ساڵی 1968 بەم لاوە بە شێوەی پێشبڕکێی بەڕێوە دەچێت.
"ئستیون ئێسپیلبێرگ "Steven Spielberg، "جۆرج لۆکاس " George Lucas، "ئەنگ لی "Ang Lee، "جان لی هێنکاک "John Lee Hancock، "رێنداڵ کلیزێر"، "ریدلی ئێسکات "Ridley Scott، "رابێرت رۆدریگێز " Robert Rodriguez، "رابێرت تاونزەند"Robert Townsend، "برایانی کۆئێن "Coen brothers، "ئسپایک لی"Spike Lee، "ئۆلیوێر ئستۆن"Oliver Stone و "دیوید لینچ"David Lynch بە وەرگرتنی یەکەمین خەڵاتی خۆیان، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "هۆستۆن" وەکوو کۆنترین فیستیڤاڵی فیلمە سەربەخۆکانی جیهان و یەکێک لە گرنگترین سیمینارەکانی فیلم لە ئەمریکای باکوور ناویان هێناوە.
بە چاوخشاندنێک بە ناوی دەرهێنەرەکانی براوەی خەڵاتی زێڕینی "ڕێمی" Remi دەتوانین پێی بە گرنگی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "هۆستۆن" بەرین، لەوانە:
"دیوید لینچ"David Lynch لە ساڵی 1970 براوەی خەڵاتی باشترین فیلم بەناوی The Grandmother
"ئستیون ئێسپیلبێرگ"Steven Spielberg لە ساڵی 1983 براوەی خەڵاتی باشترین فیلم بە ناوی Amblin
"ریدلی ئێسکات"Ridley Scott لە ساڵی 1970 براوەی خەڵاتی باشترین فیلم بە ناوی Apple Computer
"جاناتان دێمی"Jonathan Demme لە ساڵی 1984 براوەی خەڵاتی باشترین فیلم بە ناوی Stop Making Sense
"برایانی کۆئێن"Coen brothers لە ساڵی 1985 براوەی خەڵاتی باشترین فیلم بە ناوی of Blood Simple
"ئۆلیوێر ئستۆن"Oliver Stone لە ساڵی 1986 براوەی خەڵاتی باشترین فیلم بە ناوی Salvador
"رابێرت رۆدریگێز"Robert Rodriguez لە ساڵی 1991 براوەی خەڵاتی باشترین فیلم بە ناوی Bedhead
"ئەنگ لی"Ang Lee لە ساڵی 1992 براوەی خەڵاتی باشترین فیلم بە ناوی Pushing Hands
فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" بە بەڕێوەبەرایەتیی وێنەگرتنی "محەمەد فەکوری" و بە ڕۆڵ بینینی سەعید داخ، عەلی محمەمەد ڕادمەنێش، یەگانە رەجەبی، ساقی زینەتی، مەسعوود محەمەدی، ویدا عەمویی بە ماوەی مانگێک لە یەکێک لە کورەخانەکانی خشت لە ناوچەی قەرچەک لە تەنیشت شاری وەرامین سەر بە پارێزگای تاران وێنەگیراوە.
"سەتار چەمەنی گوڵ" و "ڤیدا ساڵحی" لە بڵاوکەرەوە سەرکەوتووەکانی نێودەوڵەتی فیلمن کە پێشتر لە بواری کورتە فیلم و فیلمی بەڵگەنامەییدا چالاکییان کردوووە و خەڵاتی گرنگیان لە فێستیڤاڵە جیهانییەکان بەدەست هێناوە.
لە پوختەی چیرۆکی "گوڵ نیسا"دا هاتوووە: گوڵ محەمەد و گوڵ نیسا دوو هاوسەر لاوی ئەفغانین کە بە شێوەی نایاسایی هاتوون بۆ ئێران و لە یەکێک لە کورەخانەکانی خشت سەرقاڵی کارکردنن و لە رێگای رووداوەێکەوە کە بۆیان دێتەپێشی ژیانیان گۆڕانکاریی بەسەردادێت و...
هەندێک لە ستافی ئامادەکردنی فیلمی بڵندی چیرۆکی "گوڵ نیسا" بریتین لە:
دەرهێنەر: سەتار چەمەنی گوڵ
نووسەری سیناریۆ: ڤیدا ساڵحی
بەڕێوەبەری فیلم هەڵگرتن: محمەمەد فەکوری
دەنگ هەڵگر و دەنگدانەر: بێهروز موعاونیان
مونتاژ: کاوە عەزیزی
ئاوازدانەر: کارەنگ کەرباسی
بەرپرسی پلان: حوسێن مەرزبان
دیزاینی میکیاژ: ڤیدا ساڵحی
بەرپرسی بەرهەم: مەریەم قاسم ئابادی
یاریدەدەری یەکەمی دەرهێنەر: سیاوەش رەمەزانلو
یاریدەدەری دووهەمی دەرهێنەر: محەمەد تۆریوەریان
چاککردنی ڕەنگ: سامان مەجدوەفایی
لابراتواری دیجیتاڵ: مێهرداد سولەیمانی
مونشی سەحنە: مەریەم روزبەهانی
یاریدەدەرانی فیلمهەڵگر: حوسێن سادقی، حەمید محەمەدزادە، ناسح عەبدوڵڵاهی، ئەحمەد رەزا سادقی
یاریدەدەری دەنگ: سوهەیل حوسێن خانی
جێگری بەرهەم: عەباس ئەبوویەسانی
بەرپرسی سەحنە: حامید ئەحمەدی
ئەرشیفی جلوبەرگ: تاهیرە سەروەری
گروپی تەدارەکات: کەیهان عەلیزادە، عەلی قودرەتی
هاتوچۆ: سەعید مورادی
ئەکتەرەکان: سەعید داخ، عەلی محمەمەد ڕادمەنێش، یەگانە رەجەبی، ساقی زینەتی، مەسعود محەمەدی، ویدا عەموویی و...
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گشتی: مەنسور جیهانی و مەنوچێهر جیهانی
بەرهەمهێنەران: سەتار چەمەنی گوڵ و یۆسف کەرەمی
بەرهەمی: کۆمپانیای سینەمایی "ستاک فیلمی سنە"
سهرچاوه: PUK media
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment