کوردپرێس- به گوێره‌ی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ری بی بی سی به‌ریتانی ئه‌مڕۆ ده‌زگای ناسای ئه‌مریکا ئه‌و ئامێره‌ی له پێگه‌ی هه‌وایی (وندنبرگ) له ویلایه‌تی کالیفۆرنیا به مووشه‌کی ئه‌تڵه‌س پێنج ڕه‌وانه‌ی ئاسمان کردوووه تاوه‌کوو دوو ساڵ ئه‌مێنێته‌وه و چاودێری بارودۆخی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ده‌کات.
له هه‌واڵه‌که‌ی بی بی سیدا ئه‌وه‌ش هاتوووه گه‌یشتنی ئه‌و لێکۆڵه‌ره بۆ هه‌ساره‌ی خاکی سووری مه‌ریخ شه‌ش مانگ درێژه‌ی ده‌بێت و دوای گه‌یشتنی به مه‌ریخ پله‌ی گه‌رمای لێکۆڵه‌ره‌که ده‌بێت به پێنج پله و به ده‌وری هه‌ساره‌ی مه‌ریخدا ده‌خولێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌که له ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستکرده‌وه چاودێری ئه‌و لێکۆڵه‌ره‌وه ده‌کرێت و زانیارییه‌کان ڕاسته‌وخۆ له مه‌ریخه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی و ئه‌و لێکۆڵهرهوهش ئامێری بوومهلهرزهشی تێدا جێگیر کراوه و ده‌توانێت هه‌موو جۆره جووڵه‌یێک له مه‌ریخ تۆمار بکات.
هاوکات له ساڵی ڕابردوودا ده‌زگای ناسای ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند ئۆتۆمبێلێکی تایبه‌تیان دروست کردوووه بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و میکرۆبانه‌ی له‌سه‌ر مه‌ریخ ده‌ژین و له ساڵی ٢٠٢٠دا ڕه‌وانه‌ی بۆشاییی ئاسمانی ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment