به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی نوێی سوپای دیموکراتیکی سووریا دژی مۆڵگه‌کانی داعش له ده‌یره‌زوور جارێکی دیکه پاڵپشتیی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه داعش له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه به شێوه‌یێکی به‌رچاو خۆی نواندوووه و له دوایین هه‌وڵی یارمه‌تییه‌کانی ئه‌مریکا 200 لۆری هه‌ڵگری جیهازاتی سه‌ربازی گه‌یشتۆته حه‌سه‌که.
له‌و کاروانه‌دا 200 لۆریی جۆره‌کانی ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی سه‌ربازی، ئۆتۆمبیلی چێ کردنی ڕێگا، جۆره‌کانی ئۆتۆمبیلی نه‌فه‌ربه‌ر و چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی هه‌یه که به مه‌به‌ستی به‌هێز کردنی هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ده‌یره‌زوور نێردراوه‌ته پارێزگای کوردنشینی حه‌سه‌که.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی زهرنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment