بارزانی ‌و مه‌كگۆرک هۆشداری ده‌ده‌ن له ‌چۆنیه‌تیی دروست بوونی حكوومه‌تی نوێی عێراق

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان‌ و نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژ به ‌داعش كۆ بوونه‌وه‌ و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقیان تاوتوێ كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو 16ی ئایار له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرک نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژ به‌ داعش مه‌كگۆرک ڕای‌گه‌یاند: سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ هاوكێشه‌كانی عێراقدا به‌هێز و كاریگه‌ر بێت و داوایشی كرد كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌رده‌وام بمێنێ و فراوانتر بكرێت ئه‌وه‌ش به‌ گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی بارزانی.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌قامگیریی سیاسیی تاوتوێ كرا و ڕۆشناییش خرایه‌ سه‌ر ئه‌گه‌ره‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی ئایینده‌ی عێراق و جه‌ختیش له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ به‌ بێ به‌شداریی كارا و حه‌قیقیی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و دروست بوونی سه‌قامگیری سه‌ر ناگرێت.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14308

Your Comment

You are replying to: .
captcha