بەپێی هەواڵی کوردپرێس ده‌زگای راپرسیی (راوێست) له ئامه‌د، ئه‌نجامی راپرسییێكی ده‌زگاكه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه له شاره‌كانی ئامه‌د، هه‌كاری، ماردین، ئاگری، باتمان، بینگۆل، ده‌رسیم، كارس، موش، سیرت، ئورفا و ڤان ئه‌نجام دراوه و لێی پرسیون له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ده‌نگ به كام لایه‌ن ده‌ده‌ن.
وه‌كوو ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ده‌په 47.1%ی به ده‌ست هێناوه و 38.7%ی کوردەکانیش گوتوویانه ده‌نگ به ئاكپارتی ده‌ده‌ن، 2.9%ش گوتوویانه هودا پار و 9.4%ش به پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه، 88.2%ی کوردەکانی تورکیا بڕیاریان داوه ده‌نگ بده‌ن، ته‌نیا 7.6% دوودڵن له‌وه‌ی بچنه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و 4.2%ش گوتوویانه ناچن بۆ ده‌نگدان.
بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیش، 49.5%ی دانیشتوانی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا گوتوویانه ده‌نگ به كاندیدی هه‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌ده‌ن، 40.5%یش گوتوویانه ده‌نگ به ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ده‌ده‌ن. ده‌نگده‌ره‌كانی تریش گوتوویانه ده‌نگ به كاندیده‌كانی تری سه‌رۆكایه‌تی ده‌ده‌ن.
Your Comment