راپرسییێک دەنگی كوردانی تورکیا بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتە ئاشكرا دەكات

بەشی تورکیا- ده‌زگایێكی راپرسی له‌ ئامه‌د ئاشكرای كردووە زۆربه‌ی دانیشتوانی شاره‌كانی كوردستانی تورکیا، له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا ده‌نگ به‌ هه‌ده‌په‌ ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیشدا ده‌میرتاش له‌ پێش هه‌موو كاندیده‌كانی تره‌وه‌یه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ده‌زگای راپرسیی (راوێست) له‌ ئامه‌د، ئه‌نجامی راپرسییێكی ده‌زگاكه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ شاره‌كانی ئامه‌د، هه‌كاری، ماردین، ئاگری، باتمان، بینگۆل، ده‌رسیم، كارس، موش، سیرت، ئورفا و ڤان ئه‌نجام دراوه‌ و لێی پرسیون له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ده‌نگ به‌ كام لایه‌ن ده‌ده‌ن.

وه‌كوو ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌دا هاتووه‌، هه‌ده‌په‌ 47.1%ی به‌ ده‌ست هێناوه‌ و 38.7%ی کوردەکانیش گوتوویانه‌ ده‌نگ به‌ ئاكپارتی ده‌ده‌ن، 2.9%ش گوتوویانه‌ هودا پار و 9.4%ش به‌ پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌، 88.2%ی کوردەکانی تورکیا بڕیاریان داوه‌ ده‌نگ بده‌ن، ته‌نیا 7.6% دوودڵن له‌وه‌ی بچنه‌ سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و 4.2%ش گوتوویانه‌ ناچن بۆ ده‌نگدان.

بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیش، 49.5%ی دانیشتوانی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا گوتوویانه‌ ده‌نگ به‌ كاندیدی هه‌ده‌په‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌ده‌ن، 40.5%یش گوتوویانه‌ ده‌نگ به‌ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ده‌ده‌ن. ده‌نگده‌ره‌كانی تریش گوتوویانه‌ ده‌نگ به‌ كاندیده‌كانی تری سه‌رۆكایه‌تی ده‌ده‌ن.

News Code 14301

Your Comment

You are replying to: .
captcha