بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رسی پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕەژیمی زایۆنی گوله‌بارانی خۆپیشانده‌رانی غه‌زه‌ی كردووه، ژماره‌یێكی زۆری فه‌له‌ستینی كوژراون. ئێمه كۆمه‌ڵكوژیی غه‌زه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌كه‌ین.
په‌كه‌كه ده‌ستنیشانی كرد كه كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل به توندوتیژی چاره‌سه‌ر ناكرێت. له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: قودس كه پێویسته پایته‌ختی هه‌موو ئایین و مرۆڤایه‌تی بێت، قبووڵ ناكرێت ئیسرائیل به پایته‌ختی خۆی دابنێت. ئه‌مه به واتای بێڕێزی كردن دێت به هه‌موو ئایینه‌كان. دیاره كه كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل به توندوتیژی چاره‌سه‌ر ناكرێت. ئه‌م كێشه‌یه پێویسته له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دانووستان چاره‌سه‌ر بكرێت.»
لەو بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە: كێشه‌ی فه‌له‌ستین سه‌د ساڵه له چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ریدایه. گه‌لی فه‌له‌ستین و هه‌موو دۆستانیان له جیهان، له پێناو ئازادیی خاكی فه‌له‌ستین تێكۆشانێكی گه‌وره‌یان كردووه. گه‌لی فه‌له‌ستین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ ئازادیی خۆی تێكۆشاوه، پشتگیریی تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتیی وه‌ڵاتانی دیكه‌شی كردووه. گه‌لی فه‌له‌ستین پشتگیریی ئه‌و تێكۆشانی ئازادییه‌شی كردووه كه به پێشه‌نگایه‌تی په‌كه‌كه كراوه. یه‌كگرتوویی گه‌لی فه‌له‌ستین، گه‌لی عه‌ره‌ب و گه‌لی كورد ئه‌مڕۆش وه‌ک دوێنێ به‌رده‌وامه.
سەرچاوە: زرنیوز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment