به‌شداریی له‌ حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیدا، هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنی 12ی مەی راگه‌یاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم روونی كرده‌وه‌، وه‌كوو لایه‌نی كوردی له‌و گفتوگۆیانه‌ به‌شدار ده‌بن كه‌ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ ده‌كرێت.

نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و جه‌ماوه‌ری كوردستانیش كرد بۆ ئه‌و به‌شدارییه‌ی له‌ پرۆسه‌كه‌دا كردیان، كه‌ له‌چاو ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌رز بوو.

ناوبراو روونیشی كرده‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی ته‌وافوق و هاوبه‌شی بچێته‌ به‌غدا و بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان رێكبكه‌ون.

له‌ باره‌ی به‌شداری كردن له‌ هاوپه‌یمانی نوێ بۆ پێكهینانی حكوومه‌ت، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: هێشتا نه‌چوونه‌ته‌ ناو هیچ گفتوگۆیێک، به‌ڵام له‌ ماوه‌یێكی نزیک وه‌فدیان ده‌چێته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

بارزانی روونیشی كرده‌وه‌، ئه‌وان نیگه‌رانن له‌ پرۆسه‌كه‌ و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كان بڕه‌وێننه‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ هه‌موو شێوه‌یێک ئاماده‌ن، داواش له‌ كۆمیسیۆن ده‌كات بێنه‌ سه‌ر خه‌ت.

سەرچاوە: کوردستان 24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14297

Your Comment

You are replying to: .
captcha