بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم روونی كرده‌وه، وه‌كوو لایه‌نی كوردی له‌و گفتوگۆیانه به‌شدار ده‌بن كه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ ده‌كرێت.
نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و جه‌ماوه‌ری كوردستانیش كرد بۆ ئه‌و به‌شدارییه‌ی له پرۆسه‌كه‌دا كردیان، كه له‌چاو ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌رز بوو.
ناوبراو روونیشی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ته‌وافوق و هاوبه‌شی بچێته به‌غدا و بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان رێكبكه‌ون.
له باره‌ی به‌شداری كردن له هاوپه‌یمانی نوێ بۆ پێكهینانی حكوومه‌ت، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: هێشتا نه‌چوونه‌ته ناو هیچ گفتوگۆیێک، به‌ڵام له ماوه‌یێكی نزیک وه‌فدیان ده‌چێته به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
بارزانی روونیشی كرده‌وه، ئه‌وان نیگه‌رانن له پرۆسه‌كه و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كان بڕه‌وێننه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به هه‌موو شێوه‌یێک ئاماده‌ن، داواش له كۆمیسیۆن ده‌كات بێنه سه‌ر خه‌ت.
سەرچاوە: کوردستان 24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment