بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب ئاکداغ، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئاماژەی دا بە پرسی عەفرین وتی: تورکیا نایەوێت بۆ ماوەیێکی درێژ لە عەفرین بمێنێتەوە، تەنها ئامانجی ئێمە لەو ناوچەیەدا بەرگری کردنە لە تورکیا هەمبەر گرووپێکی وەکوو یەپەگە و ڕادەست کردنی عەفرین بە میللەتی سووریا، ئەوەش لە کورتترین ماوەی مومکیندا.
ئەم وتانە لە کاتێکدا دەوترێن کە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی یەپەگە لە تەل ڕەعفەت خەریکی ئامادە بوون بۆ لێسەندنەوەی عەفرین لە هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا و لەو بارەشەوە پێوەندییان بە دەوڵەتی ناوەندیی کردووە.
سەرچاوە: دۆیچەڤێلەی تورکی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment