تورکیا عەفرین ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا ناکاتەوە

بەشی تورکیا- ڕەجەب ئاکداغ، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەبارەی عەفرینەوە دەڵێت: تورکیا عەفرین ڕادەستی هێزەکانی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا ناکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب ئاکداغ، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئاماژەی دا بە پرسی عەفرین وتی: تورکیا نایەوێت بۆ ماوەیێکی درێژ لە عەفرین بمێنێتەوە، تەنها ئامانجی ئێمە لەو ناوچەیەدا بەرگری کردنە لە تورکیا هەمبەر گرووپێکی وەکوو یەپەگە و ڕادەست کردنی عەفرین بە میللەتی سووریا، ئەوەش لە کورتترین ماوەی مومکیندا.

ئەم وتانە لە کاتێکدا دەوترێن کە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی یەپەگە لە تەل ڕەعفەت خەریکی ئامادە بوون بۆ لێسەندنەوەی عەفرین لە هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا و لەو بارەشەوە پێوەندییان بە دەوڵەتی ناوەندیی کردووە.

سەرچاوە: دۆیچەڤێلەی تورکی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14295

Your Comment

You are replying to: .
captcha