به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵح ژاژڵه‌یی، جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بهSNNی راگه‌یاند: پێمانوایه ده‌نگه‌كانی گۆڕان له‌م هه‌ڵبژاردنه، ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خۆی نییه، بۆیه دوو داواكاریمان هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ده‌نگه‌كان به ده‌ستی جیا بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامێكمان ده‌ستكه‌وت كه به‌دڵی ئێمه بوو، ئه‌وكاته رازی ده‌بین.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكارییه‌ش نه‌كرا یان ئه‌نجامی نه‌بوو، داوامان كردوووه هه‌ڵبژاردن دووباره بكرێته‌وه".
جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه ئه‌گه‌ر له‌و دوو داواكارییه هیچیان ده‌ستنه‌كه‌وێت و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش وه‌ک ئێستا مایه‌وه، ئه‌و كاته بژارده‌ی به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌یه كه به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق ناكه‌ن و ده‌كشێنه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment