به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حازم ردینی ئه‌ندامی باڵای کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌نجامه به‌رایییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامی کۆتایی نییه و سبه‌ینێ ئه‌نجامی کۆتایی ڕاده‌گه‌یێنین.
ناوبراو وتیشی: پێده‌چێت ئه‌نجامه‌کان گۆڕانکارییێکی زۆری تێدا نه‌بێت و ته‌نها یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی چه‌ند ده‌نگێکه بۆ لایه‌نه‌کان و سبه‌ینێ له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایده‌گه‌یێنین.
حازم ردینی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد له کۆنفڕانسه‌که ژماره‌ی کورسییه‌کان و ده‌نگی لایه‌نه‌کان و ئه‌و کاندیدانه‌ی ده‌چنه په‌رله‌مان ئاشکرا ده‌که‌ین.
شایانی باسه؛ ڕۆژی ١٢ی ئایار هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه چوو و دوای دوو ڕۆژیش کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئه‌نجامه به‌رایییه‌کانی پارێزگاکانی عێراقی ڕاگه‌یاند.
له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا هاوپه‌یمانێتیی سائیروون به سه‌رۆکایه‌تیی موقته‌دا سه‌در به به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له ٥٤ کورسی له کۆی ٣٢٩ کورسی په‌رله‌مان و به جیاوازیی 7 کورسی له‌گه‌ڵ لیستی فه‌تح براوه‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌که بوون.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment