وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلی قوتابیان له‌ جاده‌ی سه‌رده‌شت- بانه‌ کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی کوردستان- سه‌رۆکی تۆڕی ته‌ندروستی و ده‌رمانی بانه‌ ده‌ڵێت: ئۆتۆمبێلێکی جۆری توویووتا سی ئێف له‌ جاده‌ی بانه‌- سه‌رده‌شت وه‌رگه‌ڕا و له‌و ڕووداوه‌دا خوێندکارێکی پۆڵی دووهه‌می گوندی سوماقانی بانه‌ بوویه‌ قوربانی.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ی گوڵان دوکتۆر حامد مه‌نسوور به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی وت: له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی قوتابیان له‌ ئۆردووی یه‌ک ڕۆژه‌ ئۆتۆمبێله‌که‌یان وه‌رگه‌ڕا و به‌و هۆیه‌وه‌ قوتابییێکی پۆڵی دووهه‌می گوندی سوماقانی بانه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

دێیاری گوندی سوماقانیش له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ به‌ هه‌واڵنێری کوردپرێسی وت: له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی قوتابیانی سه‌ره‌تاییی گوندی سوماقان له‌ ئۆردووی یه‌ک ڕۆژه‌ ئۆتۆمبێله‌که‌یان له‌ نزیکی گوندی "پرشه‌" وه‌رگه‌ڕا و خوێندکارێک به‌ ناوی "هۆشیار ڕۆسته‌م‌زاده‌" کوژرا و 8 خوێندکاری دیکه‌ش بریندار بوون.

ئیبراهیم محه‌مه‌دی ده‌شڵێت: 2 خوێندکار قاچ و ده‌ستیان بریندار بوووه‌ که‌ ئێستاکه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕازیی بانه‌ خه‌وێندراون به‌ڵام 6 خوێندکاری دیکه‌ برینێکی سووکیان بوووه‌.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: خوێندکارانی گونده‌کانی هه‌لۆ، پرشه‌ و سوماقان بۆ ئۆردوویێکی یه‌ک ڕۆژه‌ چووبوون که‌ له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان ئۆتۆمبێلی ئه‌وان له‌ گوندی "پرشه‌" وه‌رگه‌ڕا‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14288

Your Comment

You are replying to: .
captcha