ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی گوڵان دوکتۆر حامد مه‌نسوور به هه‌واڵنێری کوردپرێسی وت: له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی قوتابیان له ئۆردووی یه‌ک ڕۆژه ئۆتۆمبێله‌که‌یان وه‌رگه‌ڕا و به‌و هۆیه‌وه قوتابییێکی پۆڵی دووهه‌می گوندی سوماقانی بانه گیانی له‌ده‌ست دا.
دێیاری گوندی سوماقانیش له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه به هه‌واڵنێری کوردپرێسی وت: له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی قوتابیانی سه‌ره‌تاییی گوندی سوماقان له ئۆردووی یه‌ک ڕۆژه ئۆتۆمبێله‌که‌یان له نزیکی گوندی "پرشه" وه‌رگه‌ڕا و خوێندکارێک به ناوی "هۆشیار ڕۆستهمزاده" کوژرا و 8 خوێندکاری دیکه‌ش بریندار بوون.
ئیبراهیم محه‌مه‌دی ده‌شڵێت: 2 خوێندکار قاچ و ده‌ستیان بریندار بوووه که ئێستاکه له نه‌خۆشخانه‌ی ڕازیی بانه خه‌وێندراون به‌ڵام 6 خوێندکاری دیکه برینێکی سووکیان بوووه.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: خوێندکارانی گونده‌کانی هه‌لۆ، پرشه و سوماقان بۆ ئۆردوویێکی یه‌ک ڕۆژه چووبوون که له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان ئۆتۆمبێلی ئه‌وان له گوندی "پرشه" وه‌رگه‌ڕا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment