بهپێی ههواڵی کوردپرێس، لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تاوتوێ دەکەن و جەخت لەسەر پێویستی پەلەکردن لە بەدیهێنانی داواکاریی جەماوەر دەکەنەوە.
لە راگەیێندراوی نووسینگەی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح هاتوووە: "مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورستان پەیوەندیی تەلەفۆنی بە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کردوووە".
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتوووە: "هەر دوو لا گفتوگۆیان کردوووە لەبارەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و پێویستی پەلەکردن لە بەدیهێنانی داواکاریی جەماوەری کە چاوەڕوانی ئەوەن، سەرجەم کوتلەکان پابەندی بەڵێنەکانیان بن".
هەروەها رۆژی سێشەممە نووسینگەی موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر رایگەیاند: "مەسعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی هاوپەیمانی سائیروونیان لە موقتەدا سەدر کردوووە".
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان هاوپەیمانیی فەتح کە لە لایەن هادی عامرییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، 50 کورسی بەدەست هێناوە و لە دوای سائیروون دووەمین لیستی هەڵبژاردنەکانی عێراقە. پارتی دیموکراتی کوردستانیش تا وەکو ئێستا و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان 26 کورسی بەدەست هێناوە و لە لیستە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە کە زۆرترین کورسی لە پەرلەمانی داهاتوو دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت بە کورسی کۆتاکانەوە ژمارەی کورسییەکانی بەرز بێتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment