بارزانی و عامری پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری هاوپه‌یمانیی فه‌تح گفتوگۆیان کردوووە لە بارەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و پێویستی پەلەکردن لە بەدیهێنانی داواکاریی جەماوەری.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تاوتوێ دەکەن و جەخت لەسەر پێویستی پەلەکردن لە بەدیهێنانی داواکاریی جەماوەر دەکەنەوە.

لە راگەیێندراوی نووسینگەی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح هاتوووە: "مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورستان پەیوەندیی تەلەفۆنی بە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کردوووە".

وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتوووە: "هەر دوو لا گفتوگۆیان کردوووە لەبارەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و پێویستی پەلەکردن لە بەدیهێنانی داواکاریی جەماوەری کە چاوەڕوانی ئەوەن، سەرجەم کوتلەکان پابەندی بەڵێنەکانیان بن".

هەروەها رۆژی سێشەممە نووسینگەی موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر رای‌گەیاند: "مەسعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی هاوپەیمانی سائیروونیان لە موقتەدا سەدر کردوووە".

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان هاوپەیمانیی فەتح کە لە لایەن هادی عامرییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، 50 کورسی بەدەست هێناوە و لە دوای سائیروون دووەمین لیستی هەڵبژاردنەکانی عێراقە. پارتی دیموکراتی کوردستانیش تا وەکو ئێستا و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان 26 کورسی بەدەست هێناوە و لە لیستە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە کە زۆرترین کورسی لە پەرلەمانی داهاتوو دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت بە کورسی کۆتاکانەوە ژمارەی کورسییەکانی بەرز بێتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14285

Your Comment

You are replying to: .
captcha