به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاسه‌وانانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ساڵی ڕابردوو توندوتێژییان له‌گه‌ڵ ئه‌و ناڕازییه کوردانه‌ی دانیشتووی ئه‌مریکا کردوووه که دژایه‌تی خۆیان به سه‌فه‌ری ئه‌ردۆغان بۆ واشنتۆن ڕاگه‌یاندبوو. ڤیدئۆوه بڵاو کراوه‌کان له لێدانی کورده ناڕازییه‌کان له لایه‌ن پاسه‌وانانی ئه‌ردۆغان باس و خواستێکی زۆری لێکه‌وته‌وه.
به نووسینی ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز له ڕه‌وتی تاوتوێ کردنی هێرشی پاسه‌وانانی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر کورده ناڕازییه‌کان ته‌نها دوو که‌س سزا دران. ئه‌و دوو که‌سه‌ش هاووڵاتیی ئه‌مریکا بوون و به یه‌ک ساڵ و یه‌ک ڕۆژ زیندان سزا دران. حوکمی ده‌ستگیرکردنی ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی تورکیاش که دانیشتووی ئه‌مریکان له‌گه‌ڵ 4 که‌س له هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا ده‌رکراوه. به ده‌ستێوه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، 11 که‌س له پاسه‌وانه‌کانی ئه‌ردۆغان که تۆمه‌تی لێدانی کورده ناڕازییه‌کانیان خرابوویه پاڵ، بێ تاوان ده‌رچوون.
ئێستا دوو کۆمپانیای یاسایی له ئه‌مریکا له دادگه بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه پاڵ پاسه‌وانانی ئه‌ردۆغان دۆسیهیێکیان تۆمار کرد. ئاگنزکا فریزمن سه‌رۆکی کۆمپانیای یاسایی‌ی کۆهن له ئه‌مریکا وتوویه‌تی به‌ڵگه و ڤیدئۆی لێدانی چه‌ند هاووڵاتیی کورد له لایه‌ن پاسه‌وانانی ئه‌ردۆغان متمانه‌پێکراوه چوونکه گرتهڤیدئۆکانی ئه‌و بابه‌ته به باشی پیشان ده‌ده‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment