به‌ سیسته‌می ئه‌لێکترۆنی ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردن مومکین نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌ڵێت: ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردن له‌ ڕێگای سیسته‌می ئه‌لێکترۆنیی ده‌نگدانه‌وه‌ مومکین نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بیستوون عادڵ به‌ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "هنا بغداد"ی وت: ساخته‌کاری له‌ سیسته‌می ده‌نگدانی ئه‌لێکترۆنی مومکین نییه‌. ئه‌گه‌ر ژماردنی ده‌نگه‌کان له‌ پارێزگای که‌رکووک به‌ شێوه‌ی ده‌ستی ئه‌نجام بدرێت ده‌بێ تێکڕای ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق به‌ ده‌ستی بژمێردرێنه‌وه‌.

ناوبراو داوا له‌ هه‌موو ئیتنیک و پێکهاته‌ و حیزبه‌ سیاسییه‌کانی پارێزگای که‌رکووک ده‌کات ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ی په‌رله‌مان قبووڵ بکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14279

Your Comment

You are replying to: .
captcha