به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن عاقوولی به به‌شی عه‌ره‌بیی هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی وت: هاوپه‌یمانیی سائیروون له ناو هاوپه‌یمانییه تایفییه‌کان به‌شداری ناکات و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رکردایه‌تیی نووری مالیکی و فه‌تح به سه‌رکردایه‌تیی هادی عامری به دوور ده‌زانێت.
ناوبراو ده‌شڵێت: هاوپه‌یمانی سائیروون پشتیوانی له‌و که‌سایه‌تییانه ده‌کات که هه‌وڵه‌کانیان چڕ ده‌که‌نه‌وه بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز و دووری گرتن له سیسته‌می تایفی و پشکخوازی پۆستی حاکمییه‌تی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment