هاوپه‌یمانیی سائیروون به‌شداری له‌ هاوپه‌یمانییه‌ تایفییه‌کان ناکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی سائیروون ده‌ڵێت: ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ له‌ ناو هاوپه‌یمانییه‌ تایفییه‌کان به‌شداریی ناکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن عاقوولی به‌ به‌شی عه‌ره‌بیی هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی وت: هاوپه‌یمانیی سائیروون له‌ ناو هاوپه‌یمانییه‌ تایفییه‌کان به‌شداری ناکات و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سه‌رکردایه‌تیی نووری مالیکی و فه‌تح به‌ سه‌رکردایه‌تیی هادی عامری به‌ دوور ده‌زانێت.

ناوبراو ده‌شڵێت: هاوپه‌یمانی سائیروون پشتیوانی له‌و که‌سایه‌تییانه‌ ده‌کات که‌ هه‌وڵه‌کانیان چڕ ده‌که‌نه‌وه‌ بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز و دووری گرتن له‌ سیسته‌می تایفی و پشکخوازی پۆستی حاکمییه‌تی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14278

Your Comment

You are replying to: .
captcha