گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حیزب و لایه‌نه‌ ناڕازییه‌کان به‌ ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان گردبوونه‌وه‌یێکی ناڕه‌زایییان له‌ هه‌ولێر له ‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان دژى ساخته‌كارى و گۆڕینى ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ست پێكرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گردبوونه‌وه‌که‌ دواى ئه‌وه‌ هات شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ واتا هاوپه‌یمانی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، بزووتنه‌وه ‌و شیووعی داوایان كرد هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت بكرێته‌وه‌ و كۆى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنیان ڕه‌ت كرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ به‌رایییانه‌ی بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ جیاوازیی زۆر له‌ ده‌نگی لایه‌نه‌كان هه‌یه و ده‌نگی شه‌ش لایه‌نی سه‌ره‌كیی هه‌رێم چوووه‌ بۆ چه‌ند هێزێكی دیكه ‌و هاوپه‌یمانی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه ‌و شیووعی ڕای‌ده‌گه‌یێنن "به ‌شێوه‌یێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌نگه‌كانی هه‌ژمار كردوووه ‌و ئه‌نجامه‌كان پێچه‌وانه‌ بوونه‌ته‌وه‌".

ئه‌و شه‌ش لایه‌نه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردوووه‌ "ئه‌نجامه‌ به‌رایییه‌كان و كۆی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ ته‌واوی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌هۆی زه‌وت كردنی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان و دزینی ده‌نگه‌كانیانه‌وه‌".

شایانی باسه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی شه‌ممه‌ 22ی گوڵان/ 12ی ئایار به‌ڕێوه‌ چوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14269

Your Comment

You are replying to: .
captcha