به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گردبوونه‌وه‌که دواى ئه‌وه هات شه‌ش لایه‌نه‌كه واتا هاوپه‌یمانی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، بزووتنه‌وه و شیووعی داوایان كرد هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت بكرێته‌وه و كۆى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنیان ڕه‌ت كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه بهرایییانهی بڵاو كراونه‌ته‌وه جیاوازیی زۆر له ده‌نگی لایه‌نه‌كان هه‌یه و ده‌نگی شه‌ش لایه‌نی سه‌ره‌كیی هه‌رێم چوووه بۆ چه‌ند هێزێكی دیكه و هاوپه‌یمانی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه و شیووعی ڕایده‌گه‌یێنن "به شێوه‌یێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌نگه‌كانی هه‌ژمار كردوووه و ئه‌نجامه‌كان پێچه‌وانه بوونه‌ته‌وه".
ئه‌و شه‌ش لایه‌نه ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردوووه "ئه‌نجامه به‌رایییه‌كان و كۆی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به ته‌واوی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه به‌هۆی زه‌وت كردنی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان و دزینی ده‌نگه‌كانیانه‌وه".
شایانی باسه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی شه‌ممه 22ی گوڵان/ 12ی ئایار به‌ڕێوه چوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment