هێشتاکه‌ ئه‌ردۆغان ڕکابه‌ری سه‌ره‌کیی ده‌میرتاش له‌ پارێزگا کوردنشینه‌کانه‌

به‌شی تورکیا- کۆمپانیای ڕاپرسیی Rawest ڕاپرسییێکی له‌ 15 پارێزگای کوردنشینی تورکیا و له‌ نێوان 1 هه‌زار و 537 هاووڵاتیی کوردی تورکیا ئه‌نجام دا‌ و ڕای‌گه‌یاند: هێشتاکه‌ ڕکابه‌ری جیدیی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژانی 5 و 6ی ئایاری 2018 کۆمپانیای ڕاپرسیی Rawest ڕاپرسییێکی له‌ 15 پارێزگای کوردنشینی تورکیا و له‌ نێوان 1 هه‌زار و 537 هاووڵاتیی کوردی تورکیا ئه‌نجام دا‌ که‌ ئه‌نجامێکی به‌رچاوی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و په‌رله‌مانی تورکیا له‌ 24ی جوونی 2018 به‌ده‌ست هێناوه‌.

ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و کۆمپانییه‌ ڕاپرسییه‌ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش: 49.5 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان

ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان: 40.5 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان

موحه‌ڕه‌م ئینجه‌: 5 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان

مێراڵ ئاکشنه‌ر: 3.3 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان

ته‌مه‌ل کارا مولا ئۆغڵۆ: 1.7 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان

هه‌روه‌ها ئه‌نجامی 27هه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیاش به‌ شێوازی خواره‌وه‌یه‌:

پارتی دیموکراتیکی گه‌لان: 47.1 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان

هاوپه‌یمانیی جمهوور (هاوپه‌یمانیی پارتی داد و گه‌شه‌- پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست): 38.7 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان

هاوپه‌یمانیی میلله‌ت (هاوپه‌یمانیی 4 حیزبی ئۆپۆزیسیۆن به‌ بێ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان): 4.9 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان

دیکه‌ی حیزبه‌کان: 2.9 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئۆره‌نسل

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14264

Your Comment

You are replying to: .
captcha