پارتی باش داوای ئازادكردنی ده‌میرتاش ده‌كات

به‌شی تورکیا- سه‌رۆكی پارتی باش پارتى ئۆپۆزسیۆنی توركیا بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار له‌ دۆخێکی یه‌کسان داوای ئازاد كردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مێراڵ ئاكشنه‌ر سه‌رۆكی پارتى باش و كاندیدی ئه‌و پارته‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار داوای ئازاد كردنی ده‌میرتاش ده‌کات له‌ زیندان.

ئاكشه‌نه‌ر وتی: "پێویسته‌ ده‌میرتاش ئازاد بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ یه‌كسانی له‌گه‌ڵ كاندیداکانی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌ ناو جه‌ماوه‌ردا بانگه‌شه‌ی خۆی بكات".

پێشتر موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ كاندیدی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار داوای ئازاد كردنی ده‌میرتاشى كردبوو.

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش زیاتر له‌ ١٧ مانگه‌ له‌ زیندانه ‌و داوای ١٤٢ساڵ زیندانی بۆ ده‌كرێت.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی ڕابردووش پارێزه‌رانی ده‌میرتاش به‌ شێوه‌ی فه‌رمی داوای ئازادکردنی ناوبراویان له‌ لقی 19ی دادگه‌ی سزای ئه‌نقه‌ره‌ ئاراسته‌ کرد بۆ بانگه‌شه‌ کردن له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار.

سه‌رچاوه‌: دۆیچه‌وله‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14257

Your Comment

You are replying to: .
captcha